ناس کورد-
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا حەوت ڕۆژ پشوو لە سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنەکانی لە دایکبوون (کریسمس) و سەری ساڵیی نوێ، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی خوشک و برا کریستیانەکان دەکات."
بەو هۆیەوە "بڕیاری دا ڕۆژانی 27ی کانونی یەکەمی 2020 تا 2ی کانونی دووەمی 2021 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان."