گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سڵێمان هەڵشۆیی

لەبارەی دۆزینەوەی بڕە پارەیەکی زۆری سڵێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2020.12.23 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دۆزینەوەی بڕە پارەیەکی زۆری سڵێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی دۆزینەوەی پارەی سڵێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ پارەیەک نەدۆزراوەتەوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەویەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەسەر دۆسیەی بازرگانەکەی پشدەر نەدۆزراوەتەوە و هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە دورن لە ڕاستی."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناوبەناو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە پارەیەکی زۆری سڵێمان هەڵشۆیی دۆزراوەتەوە.

 

ڕۆژی شەممە 19ی کانوونی یەکەمی 2020، سڵێمان هەڵشۆیی، بەناو بازرگان لەلایەن ئاسایشی قەڵادزێوە دەستگیرکرا، ئەوەس دوای ئەوەی دەیان کەس چوونە بەردەم ماڵەکەی و داوای قەرزەکانیان لێدەکردەوە. 

 

دواتر دۆسییەکە درایە دەست پۆلیسی ڕاپەڕین و باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلاری لە خەڵک وەرگرتووە و پێی وتووون، کار بە پارەکەوە دەکات و بۆیان زیاد دەکات، بەڵام دواتر مایەپوچبوونی خۆی ڕاگەیاندووە.