گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بۆردومانی هەرێمی کرد

تورکیا بۆردومانی ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات

2020.12.23 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆردومانی ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات

ناس کورد-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری ناحیەی کانی ماسی-یان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست سابیر، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کاتژمێر 12:5 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی دەوروبەری ناحیەکەیان کرد و تۆپێک بە دووری 100 مەتر لە سەنتەری ناحییەکە کەوتووەتە خوارەوە." 

 

وتیشی، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ترسێکی زۆری لەناو هاووڵاتیاندا دروست کردووە. 

 

بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی ئاماژەی بەوەشکرد، لەمساڵدا ئەمە سێیەم جارە ئەو ناوچەیە لەڕێگەی فڕۆکە و تۆپەوە بۆردومان دەکرێت.