ناس کورد-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، له سلێمانی به‌پێی یاسای ژماره 4ی ساڵی 2006ی وه‌به‌رهێنان زه‌وی دراوه به وه‌به‌رهێن مه‌تری به شەش هه‌زار دینار له‌كاتێكدا نرخی ڕاسته‌قینه‌ی شەش هه‌زار دۆلاره.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبوار ئه‌حمه‌د لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زۆر و بێپلان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیاكانی سێبه‌ری حیزب دۆخی حكومه‌تی به ئێستا گه‌یاندوه و زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان له حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ندترن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، "زۆرێك له كۆمپانیاكان كه ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی حیزبیان هه‌یه به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته زۆرانه‌ی پێیاندراوه زۆر له حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نترن پێوستهكات په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواری به‌شێك له یاساكان بكاته‌وه بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ كۆمپانیاكان به‌نمونه، یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2006 ی وه‌به‌رهێنان."
باسی لەوەشکردووە، "وه‌ك هاندان زه‌وی دراوه به كۆمپانیا به نرخی ڕه‌مزی به ئامانجی ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری ناوخۆیی به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك كۆمپانیا كرێكاری ئه‌فغانی ئه‌هێنن كاریان پێئهكهن ڕۆژی به پێنج هه‌زار دینار."
سه‌باره‌ت بۆ دۆخی دارایی حكومه‌ت ڕێبوار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، هه‌نگاوه‌كانی ڕابردوی حكومه‌ت هۆكاره بۆ دروستبونی قه‌یران ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كانی ئێستاش به‌شێوازێكی گونجا و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی سێبه‌ری حیزب چاره‌نه‌كرێن حكومه‌ت شكستی گه‌وره‌ی توش دەبێت.