گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا

نەخشە؛ جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کەی و لە کوێوە بڵاوبووەوە؟

2020.12.23 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشە؛ جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کەی و لە کوێوە بڵاوبووەوە؟

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی خستووەتە دوودڵییەکی زۆرەوە و زۆرێک لە وڵاتان سەرقاڵی گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێن بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی، ئەوەشی زانراوە ماوەی سێ مانگە ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە، بەڵام ماوەیەکی کەمە پێی زانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نەخشەیەک کە ئاژانسی "سکای نیوز" (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمین 2020) بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتووە، جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەتا لە باکوری وڵاتی بەڕیتانیاوە سەریهەڵداوە و بەرەو باشور تەشەنەی سەندووە، دواتریش لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا.

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، بە دیاریکراوی ئەوە زانراوە کە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو "9" لە ناوچەی کانت لە باکوری بەڕیتانی سەریهەڵداوە، بەڵام لەم مانگەدا ئەوە زانرا.

 

لە نەخشەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە، باشوری ڕۆهەڵاتی ئەو وڵاتە و لەندەنی پایتەخت زیاتر ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووبێتەوە، هەربۆیە ڕێکاری توند لەو ناوچانە گیراونەتەبەر.

 

 

ئەوەی تاوەکو ئێستا لەسەر جۆرە نوێیەکە زانراوە، بەشێوەیەکی خێراتر بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەکات، بەڵام هیچ شتێک لەسەر ئەوە نەسەلمێندراوە کە کوشندەتر بێت.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا و مەترسییەکانی

 

بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە بەڕیتانیا قەلەقی خستووەتە نێو دڵی هاووڵاتیانی جیهان و بەشێکی زۆر لە وڵاتان ڕێکاری توندیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرتووەتەبەر و لە چەند وڵاتێکیش قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.