گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سپیکردنەوەى پارە

بڕیارێکى توند لە دادوەرى عێراقەوە لەبارەى نرخ و بازرگانیکردن بە دۆلار

2020.12.23 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى توند لە دادوەرى عێراقەوە لەبارەى نرخ و بازرگانیکردن بە دۆلار

ناس کورد

  

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، داوا لەسەرجەم دادگاکانى عێراق دەکات ڕێوشوێنى یاسایى لەدژى ئەوانە بگرنە بەر کە یارى بەنرخى دراو و شتومەک و خۆراک دەکەن کە ڕۆژانە هاوڵاتیان پێویستیان پێیەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لەڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى بەدەستى "ناس کورد" گەیشتووە (23ى کانوونى یەکەمى 2020)، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق داوا لەسەرجەم دادگاکان دەکات ڕێوشوێنى یاسایى لەدژى هەموو ئەوانە بگرنە کە زیان بەئابوورى نیشتیمانى دەگەیەنن لەڕێگەى بازرگانیکردن بەدراوى بیانى یاخود ئەو بازرگانانەى دۆخەکە دەقۆزنەوە و شتومەک و خۆراک کە هاوڵاتیان ڕۆژانە پێویستیان پێیانە گران دەکەن.

 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى داواى لەوەزارەتى ناوخۆ کردووە، فەرمان بکات بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانى پۆلیسى تایبەتمەند گەڕان و پشکینینى مەیدانى دەستپێبکەن بۆ ئەو شوێن و کۆگا و بازاڕانەى کە ئاڵوگۆڕى دراو دەکەن و شتومەک دەفرۆشن بۆ ئەوەى ڕێگە لەسەرپێچیکارانى یاسا بگیردرێت.

 

جەختیشیکردووەتەوە، دادگاى لێکۆڵینەوە تایبەتمەند بۆ بەرەنگاربوونەوەى سپى کردنەوەى پارە چەند ڕۆژێکە دەستى کردووەتە کارەکانى بۆ گرتنە بەرى ڕێوشوینى لێکۆڵینەوە لەمەزادخانەکانى ئاڵۆگۆڕى دراو و هەروەها بەدواداچوون بۆ سەرپیچیى نوسینگەکانى ئاڵو گۆڕى دراو.

 

باس لەوەش کراوە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر چەند کارێکى نایاسایى و فێڵ و تەڵەکە و ساختەکارى لەمەزادخانەکانى ئاڵۆگۆڕى دراو و بەقاچاخبردنى دراوى بیانى بۆ دەرەوەى وڵات بەردەوامە و چووەتە قۆناغێکى ترەوە.

 

me_ga.php?id=10373