ناس کورد-
کەناڵى "سکاى نیوز" بڵاویکردەوە، رێوشوێنى ئەمنى بێپێشینە گیراوەتەبەر بۆ پاراستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا و بەشێک لە تیمى باڵیۆزخانەکە گوازراونەتەوە هەولێر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵەکە (23ى کانوونى یەکەمى 2020) لەزارى بەرپرسێکى باڵاى پنتاگۆنەوە کە ناوى نەهێنراوە گواستییەوە، بەپێی رێوشوێنى ئەمنییەکان ماسیۆ تولەرباڵیۆزى ئەمریکا و تیمەکەى بارەگاکانى سەر بە باڵیۆزخانەکە جێدەهێڵن بەهۆکارى پەیوەست بە ئاسایش و سەلامەتى دیبلۆماتکاران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
واشنتن نزیکەى دوو هەفتە لەمەوبەر دانى بەوەدانا کە بەهۆکارى ئەمنى نیوەى تیمەکەى لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا کەمکردووەتەوە. دواى ئەو راپۆرتە هەواڵگرییانەى هۆشداریان دەدا لەوەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران رەنگە لەساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانیدا هێرش بکەن.
بەپێی کەناڵەکە، بەشێک لە تیمى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا بۆ هەولێر گوازرنەتەوە.