گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کامێراى چاودێرى

هۆکارى ئەو تەقینەوەیەى گەیارە ئاشکراکرا کە بەهۆیەوە ملیۆنان لیتر نەوت سوتا

2020.12.23 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارى ئەو تەقینەوەیەى گەیارە ئاشکراکرا کە بەهۆیەوە ملیۆنان لیتر نەوت سوتا

ناس كورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى پاڵاوگەى باکور رایگەیاند، ئەو روداوەى چەند مانگێک لەمەوبەر لە پاڵاوگەى گەیارە روویدا بەهۆى هەورە بروسکەوە بووە کە بووە هۆى سوتانى پێنج ملیۆن لیتر نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى فەرمى عێراقى (23ی کانونی یەکەمی 2020)، قاسم عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى گشتى پاڵاوگەى باکور رایگەیاندووە، لەرێگەى کامێراى چاودێرییەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکارى تەقینەوە و سوتانى پاڵاوگەکە، هەورە بروسکە بووە.

 

لاى خۆیەوە، سادق سەلیتى ئەندامى لیژنەى وزەى پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، رووداوەکە لە کۆگایەکدا روویداوە کە تواناى هەڵگرتنى پێنج ملیۆن لیتر نەوتى هەبووە.

 

وتیشى لیژنەکەیان چاوەڕوانى راپۆرتى کۆتایی لێکۆڵینەوەکانە لەو بارەیەوە.

 

لە ئەیلولى ئەمساڵدا تەقینەوەیەکى گەورە لە پاڵاوگەى گەیارە روويداو ئاگرێکى زۆرى لێکەوتەوە، دواى 36 کاتژمێر لەلایەن تیمەکانى ئاگرکوژێنەوەوە کۆنتڕۆڵکرا.