گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لیژنەی دارایی پەرلەمان مەرجی تێپەڕاندنی بودجەى ئاشکرا کرد

2020.12.23 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی پەرلەمان مەرجی تێپەڕاندنی بودجەى ئاشکرا کرد

ناس کورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشبینی دەکات پڕۆژەى بودجە لەماوەى مانگێکدا تێپەڕێت دواى ئەوەى گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، بەمەرجى ئەوەى دەست بۆ موچەى فەرمانبەران و گوزەرانى هەژاران نەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی ڕۆژنامەى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ی کانونی یەکەمی 2020)، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایی ئاماژەى بەوەکردووە، پڕۆژەى بودجە تێناپەڕێت ئەگەر دەست بۆ موچەى فەرمانبەران و چینە هەژارەکان ببات، تەنها ئەگەر گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.



لاى خۆیەوە، ئەحمەدى حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایی ڕایگەیاند، لیژنەکەیان دەسەڵاتەکانى بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕانکاریی گونجاو لە بودجە و تێپەڕاندنى لەمانگى داهاتوودا بەبێ دواکەوتن.



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (21ی کانونی یەکەمی 2020) پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 پەسەندکرد و ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری.