گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرت

2020.12.22 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرت

ناس کورد-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادارییەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە گەشتی هاوڵاتیانی بۆ چەند وڵاتێک قەدەغە کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئاگادارینامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی سەرجەم ھێڵە ئاسمانی یەکانی ئاگادارکردووەتەوە بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ھەریەک لە وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌فریقاى باشوور، ئوستورالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا و ئێران و یابان، هەروەها هاتنیشی لە گەشتیاران قەدەغە کردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

بەپێی بڕیارەکە ته‌نیا هاوڵاتییانى عێراق ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات ئه‌وانیش (14) ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و دوای ئەو ماوەیە پشکنینی (PCR) بۆ دەکرێت، دوایی دڵنیابوون لە ڕەوشی تەندروستییان ڕێگەیان پێدەدرێت تێکەڵی کەسانی تر بن.

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، "هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ تاوتوێی توندكردنی ڕێكارەكانی تەندروستی دەكەن لە هەرێمی كوردستان."  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

بەهۆی بڵاوبوونەوەى جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی، زۆربەى وڵاتانی جیهان ڕێکاری نوێی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری لە هاتن و بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسە، ئەمڕۆش عێراق سەرجەم چێشتخانە و مۆڵ و دەروازە سنورییەکانی داخست، هاوکات گەشتە ئاسمانییەکانیشی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی ڕاگرت.  

  

بۆیە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرێم کۆدەبنەوە بۆ هەمان مەبەست تاوەکو چەند ڕێکارێک بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە.  

  

بەپێی زانیارییەکان، داخستنی تەواوەتی و قەدەغەی هاتوچۆی بەشێک نییە لەو ڕێکارانە.  

  

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دا بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بڵاوبووەتەوە.   

 

بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم دەروازە وشکانییە سنورییەکان دادەخرێن، هاوکات هەموو چێشتخانە و مۆڵ و شوێنە گشتییەکانیش بۆ ماوەى دوو هەفتە دادەخرێن.    

  

لە ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) هاتووە جەختیکردووەتەوە لەسەرپابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکان خۆپارێزیی لە ڤایرۆسەکە و بەردەوام بن لە پۆشینی دەمامەک.    

  

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە هاتوچۆی هاووڵاتیانی عێراق "لەگەڵ ژمارەیەک وڵات ڕابگرێت کە پێکهاتوون لە بەریتانیا، هۆڵەندا، ئێران، بەلجیکا، ئەفریقای باشوور، بەلجیکا، ژاپۆن، ئوستورالیا و دانیمارک".    

  

هاوکات ڕێگەش نادرێت بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە گەشت بۆ عێراق بکەن، تەنها ڕێگەی بەگەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق دەدرێت ودەبێت پێش ئەوەی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسوکاریاندا هەبێت بۆماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.    

  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە گوژمەی یەکەمی پارەی کڕینی ڤاکسینی فایزر مسۆگەر بکرێت، کە زیاتر لە سێ ملێون دۆلارە کە کۆی کشتی پارەی تەرخانکراوە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارە.    

  

ئەنجومەنی وەزیران داواشی لە وەزارەتی پەروەردە کردووە بە وردی چاودێریی دەوام و ڕەوشی خوێندنگا حکومییەکان و ئەهلییەکان بکەن، سزای ئەو خوێندنگایانە بدەن کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا دەکەن.    

  

بە گوێری بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت خواردنەگەکان، مۆڵەکان و شوێنە گشتییەکانی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێن بڕیارەکەش لە  24ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هەموو دەروازە سنورییەکانیش بە هەمان شێوە  دادەخرێن لەو ماوەیدا و تەنها بۆ حاڵەتە ناکاوەکان دەکرێنەوە.