گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زیادەڕۆییە’’

یەکەم لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دوای کەمکردنەوەى موچە

2020.12.22 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمان دوای کەمکردنەوەى موچە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێڕاق پێى وایە ئەو باجەى خراوەتە سەر کۆى گشتى موچەی پەرلەمانتاران بە تایبەتى دواى ئەوەى نرخى دۆلار بەرزکراوەتەوە، زیادەڕەوى تێدا کراوە و زۆرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناجى سەعیدی، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ى کانونى یەکەمى 2020) بە دەڵێت، دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2020 درەنگ کەوت و پێچەوانەى یاساى ئیدارەدانى داراییشە کە باس لەوەدەکان پێویستە تا ناوەڕاستى مانگى تشرینى دووەم دەنگى لەسەر درابێت.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو باجەى خراوەتە سەر کۆى گشتى موچە زیادەڕەوى تێدایە بەتایبەتى کە نرخى هەر 100 دۆلارێک گەیەنراوەتە 145 هەزار دینار، ئەوە قورسایى لەسەر موچەى فەرمانبەران دروستدەکات.

 

ئەو پەرلەمانتارە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، لەکاتى گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنوسى پرۆژ یاساکە و لەکاتى خوێندنەوەى یەکەم و دووەم لیژنەى دارایى بۆچونێکى ترى دەبێت، پێداچونەوەى بۆ دەکەن و هەیکەلى دادەڕێژنەوە و پشت بەو ڕەشنوسە نابەستن کە ئەنجومەنى وەزیران ناردویەتى.

 

دوێنێ دووشەممە (21ی کانونی یەکەمی 2020) ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای سێ ڕۆژ تاوتوێکردن پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021ی پەسەند کرد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش وتی کە بەڕێژەى 40% باج خراوەتەوە سەر موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و 30%یش بۆسەر موچەی وەزیری و پەرلەمانتاران، بەڵام باجەکە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە کە موچەکانیان لە خوار 500 هەزارەوەیە.