گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بە وڵات ئاشکراکرد

2020.12.22 - 17:32
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بە وڵات ئاشکراکرد

ناس کورد-

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاردراوە گوژمەی یەکەمی پارەی کڕینی ڤاکسینی فایزر مسۆگەر بکرێت، کە زیاتر لە سێ ملێون دۆلارە کە کۆی کشتی پارەی تەرخانکراوە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە کە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارە.

 

 ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر ڕیاز حلفی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی عێراق ڕاگەیاندبوو، "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەردەوامە لە گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی ولە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێك بۆ كڕینی  ڤاکسینەکە لەگەڵ ئەو  كۆمپانیایە واژۆ دەکەن".

 

 ئاماژەی بەوەشکردبوو، "لە چەند رۆژی داهاتوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق گرێبەستێك بۆ كڕینی یەك ملیۆن و 500 هەزار ڤاکسینی كۆرۆنا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمەریکییەکە واژۆدەكات".

 

حلفی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "پشکی هەرێمی كوردستان لە ڤاکسینە مسۆگەر کراوە و بەگوێرەی  ژمارەی دانیشتووانەکەی دەبێت، ڤاکسینەکەش بەگوێرەی بەرنامەیەكی داڕێژراو دەدرێتە  بە تەمەنەكان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، سەرەتاش بە  كارمەندانی تەندروستی و پزیشكی دەدرێت".

 

لە( 9ـی تشرینی دووەمی  2020 ) کۆمپانیای فایزەر بۆ یەکەمجار ئەنجامی دوایین تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکەی بڵاوکردەوە و سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی بە رێژەی 90٪ راگەیاند، دوای نزیکەی هەفتەیەک ئەنجامی رێژەی سەرکەوتنەکەی بۆ 95٪ بەرزکردەوە، پاشان بەشێک لە وڵاتەکان دەستیان بە کڕینی ڤاکسینەکان کرد.