گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئێمە وەک هاوڵاتی نین’’

پەرلەمانتارێك: موچەكەمان شتێكی ئەوتۆی نامێنێتەوە پاش كەمكردنەوەی

2020.12.22 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك: موچەكەمان شتێكی ئەوتۆی نامێنێتەوە پاش كەمكردنەوەی

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق سکاڵا لەدەست بڕینى موچەکەى دەکات و دەڵێت، دواى لێبڕینى ئەوەندەى نامێنێتەوە و ئەوان پابەندبوونى جیاوازیان هەیە لە هاوڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محاسن حەمدون، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردوە (22ى کانونى یەکەمى 2020) باسى لەوەکردوە، "موچەى پەرلەمانتار شتێکى ئەوتۆى لێنەماوەتەوە کە شایستە بێت، پێشبینى ئەوە دەکەین موچە بگاتە سێ ملیۆن دینار دواى کەمکردنەوەى."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتى، "پەرلەمانتار پابەندبوونى جیاوازى هەیە لە هاوڵاتى ئاسایى لە نێویشیاندا هاوکاریکردنى هاوڵاتیان و چارەسەرکردنى کێشەکانیان، چارەسەرکردنى قەیرانى دارایى بە کەمکردنەوەى موچە نابێت، بەڵکو بە کۆتاییهێنان بە گەندەڵى و گەڕانەوەى پارەى دزراو دەبێت."

بەپێى ڕەشنوسى پرۆژەیاساى 2021ى عێراق کە دوێنێ دووشەممە (21ی کانونی یەکەمی 2020) ئەنجومەنى وەزیرانى عێڕاق پەسەندى کرد، 40%ى موچەى سێ سەرۆکایەتیەکە و 30%ى موچەى پەرلەمانتار و وەزیرەکانیش کەم دەکرێتەوە.