گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وادەیەکى نوێ بۆ پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت دیاریکرا

2020.12.22 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکى نوێ بۆ پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت دیاریکرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

وەزارەتى کارەبا وادەیەکى نوێی دیاریکرد بۆ پێدانى دابەشکردنى کارەبا بە کەرتى تایبەت، لەکاتێکدا بڕیاربوو کۆتایی ئەمساڵ ئەو پڕۆسەیە بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێداوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد"( 22ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند "بڕیارە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا پڕۆژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە کەرتی تایبەت بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

وتیشی "ژمارەیەک کۆمپانیای دەرەکی و ناوخۆیی  تەندریان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ئەو کەرتە وەربگرن، لە ئێستادا وەزارەتی کارەبا تێڕوانین بۆ  هەموو ئەو تەندەرانە دەکات بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەو ئۆفەرانەی کە زیاتر بە قازانجى هاوڵاتی و حکومەت دەشکێتەوە".

 

ئومێد ئەحمەد ڕونیکردەوە "نابێت گواستنەوەی کارەبا بۆسەر کەرتی تایبەت ببێت بە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان و حکومەت".

 

  بەپێی پڕۆژەکە زۆربەى پرۆسەى دابەشکردنى کارەبا و چاکسازیی لەو کەرتە و کۆکردنەوەى پارەى کارەبا دەدرێتە دەست کەرتى تایبەت، پڕۆسەکانى تریش بەدەست حکومەتەوە دەمێنێتەوە.