گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى قوباد تاڵەبانى دەکات

سەرۆک هۆزێک: دەتوانین بە ڕۆژێک کێشەی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکەین

2020.12.22 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک هۆزێک: دەتوانین بە ڕۆژێک کێشەی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکەین

ناس كورد-

 

سەرۆک هوزێکی عەرەب دەڵێت، ئەو کێشانەی چەند ساڵێکە لەنێوان بەغداو هەولێر بوونیان هەیە، ئەگەر ڕادەستی سەرۆک هۆزەکان بکرێت بەیەک ڕۆژ چارەسەری دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەی بەشداریکردنی لەدیمانەیەکی تەلەفزیونیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەتلە همیس، سەرۆکی گشتیی هۆزەکانی ئەبوسوڵتان لە عێراق(22ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند "حیزبە سیاسییەکان بوونەتە مایەی دروستکردنی گرژیی و تایفەگەری لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق".

 

وتیشی "ساڵانێکی زۆرە گوێبیستى ئەوەین کە کێشەی و ناکۆکی هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی ناوەندی، قوباد تاڵەبانی ماوەی نزیکەى دوو هەفتەیە لە بەغدایە، هەر دەڵیت، هەموو شتێکمان ڕادەستکردووە و بەهەموو شتێک ڕازین، بەڵام  لەلایەکی دیکەوە حکومەت دەڵێت، هیچیان ڕادەست نەکردووین".

 

ئەتلە همیس وتیشى "ئەو کێشانەی کەچەند ساڵێکە بەردەوامە  لە نێوان بەغدا وهەولێر ئەگەرڕادەستی سەرۆکی هۆزەکان بکرێت بەیەک ڕۆژ چارەسەری دەکەین".

 

ئەو سەرۆک هۆزە ئاماژە بەوەشکرد، لە سەردەمی پادشایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی سوپا هەموویان کورد بوون و هیچ کێشەیەک لە ئاردا نەبووە، کەسیش نەیدەپرسی ئەمە کورد یان عەرەبە، ئەوەی لە ئێستادا بووەتە هۆکاری پەرتەوازەیی و دوورکەوتنەوەی پێکهاتەکانی عێراق  لە یەکترو دروستکردنی گرژیی  و تایەفەگری هەمووی حیزبەکانن.