گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەروەردە پلانى ’’دواخستنى زیاترى خوێندن’’ تاوتوێدەکات

2020.12.22 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردە  پلانى ’’دواخستنى زیاترى خوێندن’’ تاوتوێدەکات

ناس کورد-

 

جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کۆببنەوەو پلانی وەزارەت لەبارەی ئەگەری زیاتر دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سابیر (22ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند "لەئەگەری توندبوونەوەی ڕیوشوێنەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرى نوێیەی کۆرۆنا زیاتر دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن مەترسی لەسەر پرۆسەی پەروەردە دروستدەبێت".

 

وتیشى "ئێمە لە هەموو حاڵەتەکان ژیانی مامۆستایان و قوتابیانمان بەلاوە گرنگترە، ئەگەر دۆخەکە بەجۆرێک بێت مەترسی هەبێت دەبیت بیر لە پلانێکی دیکە بکرێتەوە".

 

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخى نوێی کۆرۆنا بکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار لەسەر خوێندنى ئەمساڵ بدرێت.

 

لەکۆبوونەوەى پێشووى لیژنەکەدا لەسەرەتاى ئەم مانگەدا بڕیاردرا خوێندن تا حەوتى مانگى داهاتوو دوابخرێت.