گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دۆلار بازاڕى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل پەکدەخات

2020.12.22 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار بازاڕى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل پەکدەخات

ناس کورد-

 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دروستکردووە و بەوتەى خاوەنى پێشانگاکان بازاڕ بەتەواوى سست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چێنەر هێمن خاوەنی پیشانگای ئۆتۆمبێل لە سلێمانی (22ی کانونی یەکەمی 2020) بۆ "ناس کورد" وتی "بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەکی بەرچاو وەستاوە، بەراورد بە پێشتر 80% جیاوازی هەیە".

 

رونیشیکردەوە "ئەوەی پارەی عێراقی پێیە چاوەڕوانی گۆڕانکاری دۆخەکە دەکات و مامەڵە ناکات، جگە لەوەش هیچ کەمکردن و زیادبوونێک لە نرخەکان نەکراوە".

 

لەهەرێمى کوردستان مامەڵەى کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل بە دۆلار دەکرێت و هەر هەڵکشان و داکشانێکى بەهاى ئەو دراوە کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر دروستدەکات.

 

یاسین عوسمان خاوەنی پیشانگای ئۆتۆمبێل بۆ "ناس کورد" وتى "بازاڕ بەتەواوی سست بووەو کەمترین کڕین و فرۆشتن دەکریت بە ئۆتۆمبێلەوەو بەراورد بە پێشتر 90% مامەڵەی کڕین و فرۆشتن وەستاوە".

 

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی پێویستی بەپارەیە و بەناچاری ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت ڕەنگە 400 تاوەکو 500 دۆلار کەمتر بەراورد بە پێشتر بیفرۆشێت.