گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’حکومەت رونکردنەوە بدات’’

ناوەڕۆکى پێشنیازەکانى لیژنەى دارایی بۆ حکومەتى هەرێم لەبارەى دۆلارەوە

2020.12.22 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پێشنیازەکانى لیژنەى دارایی بۆ حکومەتى هەرێم لەبارەى دۆلارەوە

ناس کورد-

 

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و چەند پێشنیازێکى ئامادەکرد و ئاڕاستەى حکومەتى هەرێمى دەکات بەمەبەستى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی  (22ی کانونی یەکەمی 2020) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "ژمارەیەک پێشنیارمان ئامادەکردووە بۆ حکومەتی هەرێم کە لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بیگرێتەبەر".

 

رونشیکردەوە، پێشنیازەکان بریتین لە کەمکردنەوەی باج لەسەر خواردن، دەرمان و ئەوانەی پیداویستی هاوڵاتیانن تاوەکو بارگرانی زیاتر لەسەر هاووڵاتیان دروست نەبێت و باج بخرێتە سەر ئەوانەی پێداویستی نین، جگە لەوەش وەزارەتی بازرگانی پلانی هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕدا، نرخی سوتەمەنیش یاخود کەمبکرێتەوە یاخود جێگیر بکرێت تاوەکو کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان نەبێت.

 

زیاد جەبار وتیشی "لەم قۆناغەدا باشترە وەزارەتی پیشەسازی، کشتوکاڵ و وەزارەتی گەشتوگوزار کار بکەن بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی".

 

داواشیکرد دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشتى پەرلەمان بکەن و ڕونکردنەوە بدەن لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.