گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’20 دەستگیرکراو و 500 سکاڵا’’

پۆلیس زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى سلێمان هەڵشۆیی ئاشکرادەکات

2020.12.22 - 13:36
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس زانیارى نوێ لەبارەى دۆسیەى سلێمان هەڵشۆیی ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند، 20 کەس لەسەر دۆسیەى سلێمان هەڵشۆیی دەستگیرکراون و پەنجا کەسیش سکاڵایان تۆمارکردووە، زیاتر لە 500 کەسی دیکەش دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو ئاماژەى بەوەکرد، لەسەر دۆسیەکە، جگە لە سلێمان هەڵشۆیی، 19 کەسى دیکە دەستگیرکراون بەپێی ماددەى 456 ى تایبەت بە فیڵکردن.

 

وتیشى " زیاتر لە 50 هاوڵاتى سکاڵایان لەسەر سلێمان تۆمارکردووە، زیاتر 500 هاوڵاتى تریش ناوى خۆیان تۆمارکردووە بەمەبەستى تۆمارکردنى سکاڵا".

 

شۆڕش ئیسماعیل باسى لەوەشکرد، بۆیان روونبووەتەوە مامەڵەکان بەدەر بووە لە یاسا و ئەو کەسانە ئۆتۆمبیل و زەویان داوە بەو کەسە بەمەبەستى دەستکەوتنى قازانج.

 

جەختیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەیەکى ورد لەسەر دۆسیەکە دەکەن و ئەنجامەکەشى بۆ راى گشتى بڵاودەکەنەوە.

 

وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رەتیکردەوە هیچ بڕە پارەیەکى سلێمان هەڵشۆیی دۆزرابێتەوە، وەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.

 

دەشڵێت هیچ مامۆستایەکى ئاینى و مامۆستایەکى زانکۆ سکاڵایان تۆمارنەکردووە.