گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەڵەیەكی ستراتیژی’’

عەسایب: عەبدولمەهدی هەڵەیەكی ستراتیژی كرد بە قسەی سیستانی كرد

2020.12.22 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
عەسایب: عەبدولمەهدی هەڵەیەكی ستراتیژی كرد بە قسەی سیستانی كرد

ناس کورد-

 

نەعیم عەبودی پەرلەمانتاری لیستی عەسایب لە پەرلەمان بەسەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی پێشوو عادل عەبدولمەهدی هەڵەیەكی ستراتیژی كرد دەستیلەكاركێشایەوە لەسەر قسەی مەرجەعیەتی نەجەف.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەعیم عەبودی لەبەرنامەی "العاشرة" ی كەناڵی فەرمی كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (22 كانونی یەكەمی 2020) رایگەیاند عادل عەبدولمەهدی لەدەستلەكاركێشانەوەكەیدا هۆكارەكەی گێڕایەوە بۆ وەڵامدانەوەی مەرجەعیەتی شیعە نەك ملكەچكردن بۆ خۆپیشاندەران و هەنگاوەكەشی بە "هەڵەیەكی ستراتیژی" ناوبرد.

 

عەبودى كە كەسایەتییەكی نزیكە لە قەیس خەزعەلی، بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانە بیانییەكانی رەتكردەوە و داوای لە گروپە چەكدارەكان كرد چاوەڕێ بكەن تا وەڵامی ئەمەریكییەكان وەردەگرن و وتی "ئەگەر نەگەشتینە چارەسەر ئەوە مافی دەستوری و ئایمانی خۆمان بەكاردەهێنین دژی بارەگا سەربازییەكان".

 

عەسایبی ئەهلی حەق

بزووتنەوەیەكی چەكداری و لە هەمان كاتدا سیاسیی ڕادیكاڵی شیعەیە، كە لە قۆزاخەی ڕەوتی سەدر و سوپای مەهدی هاتووەتە دەرەوە لە بارەی هۆكاری جیابوونەوەشی، لێكدانەوەكان ئاماژە بۆ خەونی بەسەركردەبوونی قەیس خەزعەلی ڕێبەری بزووتنەوەكە، هەروەها پاڵپشتیی ئێرانییەكان لەم خەونە دەكەن بۆ ڕكابەریكردنی سەدر،  هەر بە هۆی ئەم پەیوەندییە قووڵەوە بە ئێران و بە تۆمەتی پێشێلكردنی سەروەریی عێراق، “خەزعەلی” لەگەڵ “لەیس”ی برای خراونەتە لیستی تیرۆری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

 

ژمارەی ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە، 7 بۆ 10 هەزار كەس مەزەندە دەكرێن. لەنێوان ساڵانی 2007-2011، نزیكەی شەش هەزار چالاكییان دژ بە سوپای ئەمەریكی ئەنجام داوە، بەم هۆیەشەوە سەركردەكانی لە ڕیزی پێشەوەی بێزراوەكانی واشنتندان و ئیدارەی ئەمەریكا بە باڵی سوپای پاسدارانیان لەقەڵەم دەدات.