گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى تەندروستى جیهانى لەسەر نەوەى نوێی کۆرۆنا لە عێراق 

2020.12.22 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى جیهانى لەسەر نەوەى نوێی کۆرۆنا لە عێراق 

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، نەوەى نوێی کۆرۆنا لە عێراق دەرنەکەوتووە، بەڵام ئەگەرى بڵاوبوونەوەى هەیە لەداهاتوودا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وائیل حتاحت بەڕێوەبەرى تیمى فریاگوزاریی لە رێکخراوەکە (22ی کانونی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، نەوەى نوێی کۆرۆنا 70 % زیاتر ئەگەرى بڵاوبوونەوەى هەیە بەراورد بەنەوەى پێشوو، بەڵام توێژینەوەکان دەڵێن مەترسیدارتر نییە.

 

لەبارەى ئەگەرى بڵاوبوونەوەى لە عێراق، وائیل حتاحت وتى "دەکرێت بڵاوبێتەوە، بەڵام تا ئێستا لە عێراق تۆمارنەکراوە، پێویستمان لە زانیارى زیاترە بۆ ئەوەى رێوشوێنى خۆپارێزى زیاتر بگیرێتەبەر".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

نزیکەی هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.   

 

ماریا ڤان کیرخۆف، سەرۆکى تیمی تەکنینی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ڕێكخراوى تەندروستيى جيهانیی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد خوێندوویەتییەوە (21ی کانونی یەکەمی 2020) ئاشكرایكرد، "تا ئێستا هيچ بەڵگەيەك نييە بیسه‌لمێنێت ئەو جۆرەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە بە خێرايى بڵاودەبێتەوە بووه‌ته‌ هۆكارى "نەخۆشییه‌كی جددیى يان مردن".  

  

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى  

 

جەختیشی کردەوە کە "دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ نەچووەتە دەرەوە بەڵام ناکرێت وازی لێبهێنین."