گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

2020.12.22 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە هەولێر گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

هاتوچۆى هەولێر گیان لەدەستدانى ژن و مێردێکى لەرووداوێکى هاتوچۆدا راگەیاند، کە بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبیلەوە روویداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاندووە، کاتژمێر 4:00 سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 120مەتری لەنزیک لوپی دابەزینی رێفای مەخمور ئوتومبیلێکی جۆری (دۆج چارجەر) بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی کێشاوە بەدواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەکان.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئەنجامی روداوەکە شوفێر و سەرنشینی دۆجەکە کەهاوسەری یەکتر بون گیانیان لەدەستداوەو زیانێکی یەکجار زۆری مادیش کەوتوەتەوە. 

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى  

 

فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە، بەپێ ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێشبینیدەکرێت خێرایی دۆجەکە لەکاتی پێکدادانەکە لەنێوان 180بۆ 200 کم بووبێت کەئەمەش وایکردبوو کەهێزی پێکدادانەکە بەشێوەیەک بەهێز بێت کەوابکات تانکەرەکە لە ڕێرەوی خۆی لابدات و ئۆتۆمبێلەکەش لەژێری تانکەرەکە گیر بخوات.

 

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت "بۆ خۆشیەکی کاتی یان بۆ سناپ کردنێک یان بۆ تیک تۆک خۆتان مەرگ بۆ خۆتان مەکڕن و لەدواییش بەخەتابار دابنرێن، چونکە لەو روداوە لایەنی خەتابار لە 100% دۆجەکە دانرا چونکە تانکەت لەسایدی خۆی رۆیشتوە وەکێشەی نەبووە".

 

Image may contain: car and outdoorImage may contain: car and outdoorImage may contain: one or more people, car and outdoorImage may contain: one or more people, car and outdoorNo photo description available.Image may contain: one or more people, people standing, night and outdoorImage may contain: 1 person, standing, night and outdoorImage may contain: car, night and outdoor