گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی لەبارەی دۆلار و یەدەگی عێراق وتارێكی بڵاوكردەوە

2020.12.21 - 23:16
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی لەبارەی دۆلار و یەدەگی عێراق وتارێكی بڵاوكردەوە

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتر ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی خەڵك ئەزانن عێراق ئازاد بووە بەڵام هێشتا دینارەكەی وەك ئەو كاتە وایە كە پەیوەست بوو بە جونەی ئیستەرلینی بەریتانییەوە و پەیوەست نییە بە بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی وڵاتەوە بەڵکو دیلی دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

عەبدولمەهدی لە وتارێكی درێژدا كە نزیكەی هەزار و 500 وشەیە و ئەمڕۆ (21 كانونی یەكەمی 2020) بڵاویكردەوە و "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات يەدەگی عێراق سەرەتای 2020 نزیكەی 67 ملیار دۆلار بووە، بەمەش عێراق سێیەم وڵاتی عەرەبی بووە، هەروەها 96.3 تۆن زێڕی هەبووە كە ئەكاتە پێنجەم وڵاتی عەرەبی و سى و پێنجەمی جیهانی، بەپێی هاوكێشەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش نابێ ئەو یەدەگە لەبەهای هاوردەی شەش مانگی وڵات كەمتر بێت.


عادل عەبدولمەهدی باس لەوەش دەكات چەند شتێك لە عێراق توانای بەرهەمهێنانیان كوشتووە؛ شەڕەكان، گەمارۆكان، بەرخۆری و سیاسەتی هەڵە.


عەبدولمەهدی لەوتارەكەیدا بەشێوەی راستەوخۆ هیچ ئاماژەیەكی بە بەرزكردنەوەی نۆخی دۆلار نەكردووە بۆ 145 هەزار بەڵكە هەندێ پێشنیاری گشتی دەخاتەڕوو بۆ باشتركردنی ئابووری عێراق كە پەیوەندی بە توانای بەرهەمهێنان و خۆ قوتاركردن لە هاوردەكردنەوە هەیە بەتایبەت لەشمەكی بەكاربردن.