گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوڵەى بازاڕ ’’وەستاوە’’

ئاستێک بۆ بەرزکردنەوەى نرخ لە هەرێم دیاریکرا

2020.12.21 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
ئاستێک بۆ بەرزکردنەوەى نرخ لە هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

چاودێرى بازرگانى هەولێر رایگەیاند، تەنها رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى 20%ى کاڵاى هاوردە دەدرێت بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە و زیاتر لەو ڕێژەیە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدواى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە، بەشێک لە نرخى کاڵاکان گران بوون بەتایبەت ئەو کاڵایانەى هاوردە دەکرێن.

 

سەید عزەدین جەلال جێگرى بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى هەولێر (21ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "تا ئاستى 20% رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى هاوردە دەدرێت، هەر کەسێک زیاتر لەوە نرخ بەرزبکاتەوە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت".

 

وتیشى، "دانانى ئەو ڕێژەیە لەسەر بنەماى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بووە بەرانبەر دینار، بەڵام ئەوە تەنها بۆ کاڵاى هاوردەیە، رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى ناوخۆیی و ئەوانە نادرێت کە هەر بە دۆلار دەفرۆشرێن".

 

سەید عزەدین باسى لەوەشکرد، دواى بەرزبوونەوەى نۆخى دۆلار، جوڵەى بازاڕ سست بووە و روبەڕووى وەستان بووەتەوە، هەندێک پەنایان بردووە بۆ داخستنى دوکانەکانیان بۆ رێگرتن لەزیانمەندبوونیان.

 

جەختیشیکردەوە، لیژنەکانیان سەرقاڵى بەدواداچوونن و هەر کەسێک سەرپێچى بکات سزا دەدرێت.