ناس کورد-
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، تەرمی شۆفێرێکی تەکسی لە شەقامی بازنەیی نزیک گەرەکی عەدەن دۆزراوەتەوە، کە تەمەنی 21 ساڵە و ئۆتۆمبێلەکەشى دزراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رائید عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک (21ی کانونی یەکەمی 2020) بە"ناس کورد"ی ڕاگەیاند "لەسەرشەقامی بازنەیی شاری کەرکوک و نزیک گەرەکی عەدەن، تەرمی گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ دۆزراوەتەوە".
وتیشی "گەنجەکە شۆفێری تەکسییە و لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە و دواتر کوشتویانە و ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە کە لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلایە".
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجە کوژراوەکە لە نەتەوەی تورکمانە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە و گەڕان و پشکنین بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان دەستیپێکردووە".