گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە جوتیارانى هەرێم وەرنەگیراوە’’

حکومەت تۆنێک جۆ بە 460 هەزار دینار لە جوتیار دەکڕێت و بە نیوەی نرخ دەیفرۆشێتەوە

2020.12.21 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت تۆنێک جۆ بە 460 هەزار دینار لە جوتیار دەکڕێت و بە نیوەی نرخ دەیفرۆشێتەوە

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح
بە مەبەستی پێدانەوەی پارەی غازی هەناردەکراوی ئێران، حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن جۆ لەبری ئەو پارەی کە قەرزدارە بداتەوە بەو وڵاتە، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، حکومەت یەک تۆن جۆی لە جوتیاران بە 460 هەزار دینار وەرگرتووە و بە 125 دۆلار دەیدات بە ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (21ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "حکومەتی عێراق وەک هاندانێک و پاڵپشتییەک بۆ جوتیاران، ئەمساڵ یەک تۆن جۆی بە 460 هەزار دینار وەرگرتووە".


وتیشی، "لە ئێستادا حکومەت بڕێکی زۆر پارەی ئێران قەرزدارە کە تایبەتە بە هاوردەکردنی ئەو غازەی بەکارهاتووە بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، بۆیە بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو وڵات بڕیاردراوە بۆ پێدانەوەی بەشێک لەو قەرزە بەبڕی 700 هەزار تۆن جۆ بدرێت بەو وڵاتە و بەنرخی 125 دۆلار بۆهەر تۆنێک".


بە وتەی حەمید نایف، "ئەو بڕە جۆیەی کە حکومەتی عێراق لە ئێستادا بڕیاریداوە هەناردەی وڵاتی ئێرانی بکات هیچ بڕە جۆیەکی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی تێیدا نییە، چونکە حکومەتی هەرێم هیچ کات لە پلانە کشتوکاڵییەکانیدا کە ڕەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی کردووە ئاماژەی بە بەروبوومی جۆ یان زەوی کشتوکاڵی چێنراو بە دانەویڵەی جۆ نەداوە".


وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسى لەوەشکرد، بڕیاربوو لەپلانی کشتوکاڵی ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بڕی 395 هەزار تۆن گەنم ڕادەستی وەزارەتی بازرگانی عێراق بکات، بەڵام ئەمساڵ توانیویەتی کەمتر لەوەی کە لە پلانەکدا جێگیرکراوە ڕادەست بکەن.