گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ’’بۆسەر بەغدا مرد’’

2020.12.21 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ’’بۆسەر بەغدا مرد’’

ناس کورد-

ئەندامێکى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى گوستنەوەی موچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی ھەرێم "بۆ سەر بەغدا مرد"، دواى ئەوەى حکومەت پڕۆژەى بودجەى 2021ى پەسەندکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم شێخ لەتیف لەلاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک (21ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، "پەرلەمان دەسەڵاتی زیادکردنی ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو بڕە پارەیەی حکومەت کەلە پرۆژەی بودجەدا بڕیاری لەسەر داوە نییە، تەنھا دەتوانێت بڕەکان کەم بکاتەوە یان لە بەشێکەوە بۆ بەشێکی تر بیگوێزێتەوە".



ئاماژەى بەوەشکردووە، "زیادکردنی ھەر بڕە پارەیەک بۆ موچەی فەرمانبەرانى ھەرێم لە بودجەی عێراقدا دەبێ لەرێگای حکومەتەوە بێت یان بەرەزامەندی ئەو بێت، بۆیە دەبوایە ئەو پەرلەمانتارانەی کاریان لەسەر ئەم پڕۆژەیە دەکرد، بچونایە پێش دەنگدان لەسەر پرۆژەی بودجە حکومەتیان قەناعەت پێ بکردایە کە لەپرۆژەی بودجە جێی بکاتەوە".



بەوتەى حاکم شێخ لەتیف، ئەگەر لایەنگرانی ئەو پرۆژەیە بیانەوێ کاری لەسەر بکەن، دەبێ پرۆژەکە کە گەیشتە پەرلەمان ھەوڵی گێرانەوەی بدەن بۆ حکومەت بۆ ئەوەی ئەگەر بکرێت بابەتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی بۆ زیاد بکرێت "چونکە ئەگەر پەرلەمان بە تێکڕای دەنگیش دەنگی لەسەر بدات بێ رەزامەندی حکومەت، یاساکە نادستوریە و حکومەت دەتوانێت پێوەی پابەند نەبێ و بچێت لەدادگای دەستوری ھەڵیبوەشێنێتەوە".



ئەوە لەکاتێکدایە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ئەمشەو پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتووى پەسەندکرد، دواى سێ رۆژ کۆبوونەوەى بەردەوام.



فەرهاد عەلادین، سەرۆکى ئەنجومەنی ڕاوێژکاری عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، بڕی کورتهێنانی دارایی لە پڕۆژەیاساکەدا دەگاتە 63 ترلیۆن دینار.



دەشڵێت، "لابردنی دەرماڵەکان ڕەتکراوەتەوە و لەبری ئەوەش بڕیاریدا دراوە باج بەشێوەیەکی ڕێژەیی بخرێنە سەر موچەکان، بە جۆرێک ڕیژەی ئەو باجەی کە دەخرێتە سەر موچەی سێ سەرۆکایەتییەکان لە 8% دەستپێدەکات تاوەکو 40%."



باسی لەوەشکردووە، "پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لە بودجەکەدا هەیە لە هەر گەورەترین ئەو ئاستەنگییانەی کە دووچاری پەرلەمان دەبێتەوە."