گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی باسی کەمکردنەوەى موچە لە پڕۆژەیاسای بودجەى 2021 دەکات

2020.12.21 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی باسی کەمکردنەوەى موچە لە پڕۆژەیاسای بودجەى 2021 دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە لە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021دا دەست بۆ موچە و دەرماڵەى دوو چین نەبراوە کە زۆرینەی گەلی عێراق پێک دەهێنن بەڵکو دەست بۆ موچەی پلە باڵاکان دەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021ی پەسەند کرد، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "پڕۆژەیاساکە تەنها دەستی بۆ موچەی پلە باڵاکان بردووە".

 

کازمی جەختی کردەوە کە "پڕۆژەیاسای بودجە خراوەتە بەردەستی لایەنە سیاسییەکان و هەموویان پشتگری ڕێکارەکانی حکومەتیان کردووە."

 

هاوکات عادل ڕوکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای کرد، لە پڕۆژەیاساکەدا 40%ی موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە بڕدراوە، هاوکات موچەی پەرلەمانتار و وەزیرەکانیش بەڕێژەى 30% کەم کراوەتەوە.

 

هاوکات عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، "گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بۆ پاراستنی ئابوری عێراق بووە."

 

دەشڵێت، "جیاوازی داهاتی گۆڕانکاریی نرخی دراو دەدرێت بە چینە هەژارەکانی کۆمەڵگە" و جەختی کردەوە کە "بودجە هەنگاوی یەکەمە بەرەو ڕاستکردنەوەى ڕێڕەوی چاکسازی ئابوریی."

  

No photo description available.