گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

سەدر لەسەر نرخی دۆلار داوایەک لە بازرگانەکان دەکات

2020.12.21 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لەسەر نرخی دۆلار داوایەک لە بازرگانەکان دەکات

ناس کورد-
ڕێبەری ڕەوتی سەدرلە عێراق داوا لە بازرگانەکانی عێراق دەکات چاویان لە هاوڵاتیان بێت و نەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخ و شمەک و کاڵاکان لەو دۆخە ئابورییە سەختەی ئێستادا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک دەخوێنرێتەوە کە ناوبراو ڕەزامەندە بە بەرزکردنەوەى نرخی دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق لە تویتێکیدا لە هەژمارەی فەرمیی خۆی لە تویتەر (21ی کانونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە نوسیویەتی، "برایانی بازرگان، ڕێنیشاندەرتان بم بۆ بازرگانییەکی پڕ لە قازانج و نەبڕاوە، داواتان لێدەکەم بە چاوێکی پڕ بە بەزەییەوە بڕواننە ئەو برایانەتان کە بە دەست هەژاریی و نەدارییەوە دەناڵێنن بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییە سەختەوە کە ڕووی تێکردووین".

 

سەدرلە تویتەکەیشدا دەڵێت، "دوژمن دەیەوێت گەلەکەمان بچەوسێنێتەوە و ڕیسوای بکات، ئێوە لەگەڵ براکانتان بن، مەبن بە پشتیوان و قەڵغان بۆ دوژمن و لە خوابترسن ئیمانداران".

 

ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت، "زیادڕەوی مەکەن لە بەرزکردنەوەی نرخەکان بەتایبەتی نرخی پۆشاک، خۆراکەکان، سوتەمەنی وئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە هەیە".

 

سەدر باسی لەوەشکردووە، "دەستی دەرکی وناوخۆیی دەیەوێت گورزلە نان و قوت، دراوە وهێزی ئەم گەلە بدات بۆ ئەوەی وڵاتەکانیان و حیزبەکانیان سودمەند بن".
سەدرلە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا نزا دەکات ودەڵیت: "خوایە گەلی عێراق بەدەستی دوژمن ڕیسوا نەکەیت، تۆ سەرچاوەی هەموو ناز ونیعمەتەکانی، دەتوانێت هەموو بەڵاکان ڕاماڵێت".