گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

هەرێم؛ ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە دەرکرابوون دەگەڕێنەوە

2020.12.21 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ئەو کارمەندانەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کە دەرکرابوون دەگەڕێنەوە

ناس کورد - کاروان مەحمود
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی ئاشکرای دەکات، دوای هەوڵ و داواکارییەکانمان 840 فەرمانبەری گرێبەستی پێشتری کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پیشتری عێراق دورخرابوونەوە دەگەڕینەوە سەر کارەکانیان و لەو ژمارەیەش 365 کارمەندی بۆ پارێزگای سلێمانییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (21ی کانونی یەکەمی 2020) وتی، "لەدوای هەڵبژاردنی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەو کارمەندانی کۆمسیۆن کە بەشێوەیەی گرێبەست لە وێستگەکان کاریان دەکرد لەلایەن کۆمسیۆنی پێشووی هەڵبژاردنەکان کەمکرابوونەوە بۆ سێ کارمەند و ئەوەش بە بیانووی نەبوونی پارە و بەشدارینەکردنی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە بڕیاربوو بەڕێوەبچیت و دواخرا.


ئاشکراشیکرد، "ئەو کارمەندانەی لە وێستگەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق مابوونەوە بەشێوەی گرێبەست ئەوانە بوون کە سەر بە یەکێتی و پارتین و کارمەندانی لایەنەکانی دیکە دوورخرابوونەوە واتە لە هەر وێستگەیەک سێ کارمەند مابوونەوە بۆ ئەوەش دوای پەسەندكردنی یاسای پشتیوانی هەڵبژاردنەكان داوامانکرد ئەو کارمەندانی پێشتر لە کۆمسیۆن بەشێوەی گرێبەست کاریان کردووە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و لە ئیستادا لەلایەن کۆمسیۆنەوە رەزامەندی دراوە چونکە لە پارێزگاکانی دیکەی عیراق هەر وێستگەیەک هەشت کارمەندی بۆ دیاریکراوەو لەهەرێمی کوردستان کارمەندانی وێستگەکان لە سێ کەسەوە دەکرێنەوە بە هەشت کەس و ئەو کارمەندانەی پێشتر دەگەڕێنەوە کە لە کۆمسیۆن بوون بەشێوەی گرێبەست.

 

باسی لەوەشکرد، لە شاری سلێمانی 73 وێستگە هەیە بەکۆی ئەو وێستگانەش 365 کامەندی کۆمسیۆن کە بەشێوەی گرێبەست کاریان کردووە دەگەڕێنەوە سەرکارەکانیان لە وێستگەکانی هەڵبژاردن.