گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

داواکارییەک لە کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان بۆ خەڵکی

2020.12.21 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
داواکارییەک لە کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان بۆ خەڵکی

ناس کورد-
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لەسەر گرتن و لێدان و شەهیدکردنی هاوڵاتیان خەریکی دروستکردنی کەیسێکی یاسایی و سیاسین و داواش دەکات، هەرکەس بەڵگە و دۆکیومێنتیان لایە بۆیان ڕەوانە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان لە بانگەوازێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (21ی کانونی یەکەمی 2020) داوادەکات، "لەسەر گرتن و لێدان و شەهیدکردنی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە حزبی و ئەمنیەکان و بەکارهێنانی چەک و ئامێری جەنگی (هاوپەیمانان) لە لایەن دەسەڵاتەوە دژی خۆپیشاندەرانی ئەم رۆژانەی دوایی، خەریکی دروستکردنی کەیسێکی قانونی و سیاسین لە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئەو حزب و کەسانەی ئازاری خەڵکیان داوە، لە ئاستی ئەوروپا و ئەمریکا، کە لە رێگەی هاوڕێکانمانەوە ئیشی جدیان لە سەر ئەکەین."


بۆ ئەوەش تکا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە "بەڵگە و دۆکیومێنتیان لایە لە ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمدا، بۆیان ڕەوانە بکەن لە ڕێگەی ئیمێڵی (‏[email protected])."