گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ دوای ئەوەی وتی ’’سکاڵام لەسەرە و دەستگیرنەکراوم’’ دەستگیرکرا

2020.12.21 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ دوای ئەوەی وتی ’’سکاڵام لەسەرە و دەستگیرنەکراوم’’ دەستگیرکرا

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەبارەی لێدوانی کەسێک بۆ کەناڵێکی ڕاگەیاندن کە وتویەتی، چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و تائێستا دەستگیر نەکراوە، ڕایگەیاند، ئەو کەسە هیچ سکاڵایەکی لەسەر نەبووە، بەڵام ئێستا دەستگیرکراوە و لەسەر ئەو قسانەی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕونکردنەوەیەکدا  کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (دووشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا له‌ یەکیک لە کەناڵەکان ده‌ركه‌وت‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ چه‌ند فه‌رمانێكی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌یه‌ و هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌ و ئاسایش ناتوانن ده‌ستگیری‌ بكه‌ن، دوای‌ لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت قسه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ دوره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ و هیچ فه‌رمانێكی‌ ده‌ستگیركردنی‌ نییه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه‌ و دواتر به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ئازادكراوه‌.

 

ئاماژە بەوەشكڕاوە، لە 20ی 12ی 2020 تۆمه‌تبار (د، أ، م) له‌دایكبووی‌ 1981 پیشه‌ كاسب، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ست بەسه‌ر چه‌كێك له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ئۆتۆمبێليَك له‌جۆری‌ لاندكروزه‌ردا گیرا، له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21 له‌یاسای‌ چه‌ك ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

 

لە کۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، "ئێمه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی‌ كردویه‌تی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌دژی‌ تۆمار ده‌كه‌ین."