گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کشتوکاڵ ترسی لە بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە هەیە

2020.12.21 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کشتوکاڵ ترسی لە بەرزبوونەوەی نرخی دانەوێڵە هەیە

ناس کورد- 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق پاڵپشتى بڕیارى بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار دەکات و دەشڵێت، ترسى لەوە هەیە بڕیارەکە بۆ بەرزکردنەوەى نرخى دانەوێڵە بقۆزرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق (دووشەممە 21ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار لە بەرامبەر بەهاى دینارى عێراقدا ئەنجامى ئەرێنیى ئابورى دەبێت و پێویستیان بەیەکخستنى هەوڵەکان هەیە بۆ ڕێگریکردن لەوەى دۆخەکە نەقۆزرێتەوە بۆ بەرزکردنەوەى نرخەکانى دانەوێڵە.

 

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەبێت پاڵپشتى خاوەن دەواجنەکان بکەن بۆ دابەزاندنى نرخى هێلکە.

 

دواى دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى لەبەرامبەر دۆلاردا لەلایەن بانکى ناوەندى و لەسەر خواستى وەزارەتى دارایى، کاردانەوەکان لەسەر بڕیارەکە بەردەوامە و زۆرینە دژى دەوەستنەوە و ژمارەیەکیش لە لایەنە پەیوەندیدار و شارەزاکان و چەند چین و توێژێکى تایبەتى پشتیوانى دەکەن و بەبڕیارێکى دروستى دەزانن.