گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانوستانی ئێران و ئیدارەی بایدن

ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلى: ئێران و ئیدارەی بایدن سەرقاڵی دانوستانن

2020.12.21 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلى: ئێران و ئیدارەی بایدن سەرقاڵی دانوستانن

ناس کورد- 

ماڵپەڕێکى ئیسرائیلى ئاشکرایکرد، بەرپرسانى ئێرانى بە ناڕاستەوخۆ دەستیانکردووە بە دیالۆگ لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەى بایدن لەسەر پرسى ڕێککەوتنى ئەتۆمى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى "والا"ى ئیسرائیلى لەهەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (دووشەممە 21ى کانوونى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە، لە سەردانەکەى ئەمدواییەى مارک ئەمیلى، سوپا سالارى ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل چەند کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ بەرپرسانى سەربازى ئیسرائیلیدا ئەنجامداوە و تیایدا چەند پرسێکی تایبەت بەناوچەکە و ئەو مەترسیە هاوبەشانەى کە ساڵى 2021 ڕووبەڕووی هەردوو وڵات دەبنەوە خراونەتە بەرباس، بەتایبەت لەلایەن ئێرانەوە.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ڕێککەوتنى باش لەنێوان هەردوولادا بۆ ئەگەرەکان هەیە، بەڵام هیشتا تەواو نەکراون بەتایبەت ئەوەى پەیوەستە بەئێرانەوە.

 

ماڵپەڕە ئیسڕائیلییەکە دەشڵێت، بەپێى زانیارییەکانى دەزگاى هەواڵگریى ئیسرائیلى ئێرانیەکان بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ لەسەر ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەستیانکردووە بە دیالۆگ لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەکەى بایدن کە مانگى داهاتوو دەسەڵات دەگرێتە دەست و لەپۆستى سەرۆکایەتى دەستبەکار دەبێت.

 

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکاش چاوەڕوانە لەگەڵ چوونەسەر کورسی سەرۆکایەتی بچێتەوە ناو ڕێککەوتنی ئەتۆمی. 

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گۆڤارى فۆڕن پۆلیسى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئێستا زۆر ڕوونە کە جۆ بایدن هەوڵى گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ تاران دەدات بە خێراترین شێوە، ئەوەش دواى ئەوەى بە فەرمى پۆستەکەى وەک سەرۆکى ئەمریکا وەرگرت.  

 

ئاماژەی بەوەشكردبوو،  پەلەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى دەبێتە هۆى دروستبوونى دابەشبوونێکى فراوان لەسەرەتاى ولایەتەکەیدا، ئەوەش پێویست دەکات بایدن سود لەو تایبەتمەندیانە وەرگرێت کە ئیدارەى ترەمپ پەیڕەوى کرد لە گرتنەبەرى ئەوپەڕى پەستان بۆ سەر تاران و بەکارى بهێنێت بۆ بەدەستهێنانى مەرجى نوێ لە ڕێکەوتنەکە.