گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاڕاستەیەکى پەرلەمانى بۆ گەڕانەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخە سروشتیەکەى لەئارادایە

2020.12.21 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
ئاڕاستەیەکى پەرلەمانى بۆ گەڕانەوەى نرخى دۆلار بۆ دۆخە سروشتیەکەى لەئارادایە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى عێراق ڕایگەیاند، ئاڕاستەیەکى پەرلەمانى هەیە بۆ ئەوەى نرخى دینار لەبەرامبەر دۆلاردا بگەڕێتەوە دۆخە سروشتیەکەى و بەڵکو کەمتر بکرێتەوە، دەشڵێت، بەرزبونەوەى نرخى دۆلار زیانى زۆر بەهەژاران دەگەیەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، فەلاح خەفاجى ئەندامى لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لەپەرلەمانى عێراق (21ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، وەکو پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەوەدان نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراق بکرێتە 120 هەزار دینار یاخود کەمتر بکرێتەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، زیادکردنى نرخى دۆلار لەبەرامبەر دینارى عێراقیدا چینێکى هەژار کە داهاتیان سنوردارە دەکاتە ئامانج و ئیتر کێ لەو بەرزبونەوەیە قازانج دەکات؟. 

 

خەفاجى دەشڵێت، نرخى خۆراک و شتومەک زیادى کردووە، هەموو نرخەکان کاریگەرى خراپیان بۆ سەر چینى هەژاران هەیە.

 

بەگوێرەى لێدوانى چەند شارەزایەکى ئابوورى و پەرلەمانتارێکى عێراقى لەلیژنەى دارایى  لەسەر ئەو دۆخە، پەرلەمان ناتوانێت ڕێگرى لەبەرزبونەوەى نرخى دۆلار و دابەزاندنى بەهاى دینارى عێراقى بکات و ئەو دەسەڵاتەشى نیە و ئەوە بۆ بانکى ناوەندى دەگەڕێتەوە کە خۆى سەرچاوەى وەرگرتنى  زانیارى و بڕیارەکانیەتى.

 

پێشتریش هەر لەسەر کاردانەوەى دۆخەکە، حەسەن کەعبى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى دانیشتنێکى بەپەلەى پەرلەمانى کرد بۆ ڕاگرتنى شوێنکەوتەى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار لەبەرامبەر دینار.