گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەلعەرەب: بانكی حیزبەكان زەرەرمەندی گەورەن لەگۆڕینی نرخی دۆلار

2020.12.21 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: بانكی حیزبەكان زەرەرمەندی گەورەن لەگۆڕینی نرخی دۆلار

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە بانكی تایبەتی حیزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەكان زەرەرمەندی گەورەن لەبەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەهۆى كۆتاییهاتنی توانای قۆرغكردنی فرۆشتنەوەی لەرێگەی مەزاتی دراوەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (21 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بۆ تێپەڕاندنی "مەترسیدارترین قەیرانی وڵات" بووە كە دوو مانگ لەسەر یەك حكومەت قەرزی كردووە بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران.

 

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات ئەگەرچی فەرمانبەران زیان دەكەن لەم هەنگاوە، بەڵام حیزبە سیاسییە باڵادەستەكانیش بەتایبەت شیعەكان زیانی گەورەتر دەكەن چونكە جاران لە مەزاتی دراو 100 دۆلاریان دەكڕی بە 119 هەزار و لەبازاڕدا لەدەوروبەری 125 هەزار دینار و سەرووتر دەیانفرۆشتەوە.

 

ئەلعەرەب ئاماژەی بەوەشكردووە یەكێك لەوانەی رەخنەی گەورەی گرتووە لەبەرزكردنەوەی بەهای دۆلار حیزبی دەعوەی نوری مالیكییە لەكاتێكدا لەسەردەمی دوو ویلایەتی ناوبراودا (2005_2014) دەوروبەری ترلیۆنێك دۆلار داهات هاتووەتە عێراق و جگە لەوێرانكاریی هیچ ئاسەوارێكی ئەوتۆی دیار نییە بەهۆی گەندەڵی و كڕینی خەڵك و خراپی بەڕێوەبردنەوە.

 

بەرزکردنەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراق لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە چ لەسەر ئاستى شەقامى عێراقى چ لەسەر ئاستى سیاسى و لە تازەترین کاردانەدا حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و 76 پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا داوایان کرد دانیشتنێکى بەپەلەى پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنى ئەو بابەتە بە ئامادەبوونى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایى ئەنجام بدرێت.