گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندەکەی هەرێم و موچە

’’سێ ڕاستی سەبارەت بە شاندەکەی هەرێم و موچە’’ ئاشکرا دەکرێت

2020.12.21 - 13:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ ڕاستی سەبارەت بە شاندەکەی هەرێم و موچە’’ ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێم لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک فراکسیۆنەکان، قوباد تاڵەبانی وتویەتی، بڕیاری ڕادەستکردنی نەوت لە دەسەڵاتی ئەوان گەورەترە، دەشڵێت، شاندەکەی هەرێم بە هەموو شتێکی بەغدا ڕازی نەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (دووشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، "لە دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا باسی داهاتی نەوت کراوە نەک نەوت، شاندی هەرێم لە هیچ کوێ و لە هیچ کۆبونەوەیەکدا نەیانگوتووە ئامادەین نەوت ڕادەست بکەین، کاک قوباد گوتویەتی، ئێمە لێرەین بۆ جێبەجێکرنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی مادەی حەوت ئەو مادەیەش باسی نرخ و داهاتی نەوت دەکات."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو قسەیەی لە هەموو جێگەیەک باسکردووە، کاتێک لای سەرۆک کۆمار و سەرۆک فراکسێۆنەکان باسکراوە ئایا نەوت رادەست دەکەن یان نا ؟! کاک قوباد گوتویەتی، " ئەو بریارە لە دەسەڵاتی ئێمە گەورەترە."

 

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت، "ئەو قسانەی کە کران گوایە شاندەکەی هەرێم بە هەموو مەرجێکی عێراق ڕازیبون و توشی شۆکیان کردون زیادە رۆییبون، هەر ئەسڵەن پێویست نیە بە هەموو مەرجێک رازی بن، دانوستان ئاڵای سپیی هەڵکردن نیە، ئەرک و مافیی دەستورییە."

 

سەبارەت بە بودجەی 2021، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەکردووە، "ئەو پشکەی بۆ هەرێم دانراوە کە نزیکەی 12 ترلێۆن و نیوە شتێکی باشە، ئەو مادانەشی باسی نەوت و داهاتی هەرێم دەکەن نزیکن لە برگە و مادەکانی موازەنەی ساڵی 2019-ەوە، ئەوەش لەبەرژەوەندی هەرێمە، ئێمە هەموو هەوڵیک دەدەین تێپەربێ، بەڵام هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆپییە دزەپێکراوەکە دەرکەوت لەسەر مادەکانی هەرێم دژایەتی زۆر هەیە، دەبێت لە ئێستاوە مشوری بخورێ نەک شەوی دەنگدان."

 

هۆشیار عەبدوڵا لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، " هیوادارم ستراتیژی کابینەکەی کاک مەسرور ئەوە نەبێ کە لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەی ئەم دواییە گوتی و باسی لەوە کرد ئەگەر رێک نەکەوتین بەلێبرینێکی زۆرەوە موچە دەدەین، هیوادارم لەسەر مەلەفی نەوت گفتوگۆ بکەن لە چوارچیوەی مافە دەستوریەکاندا، دوای دەستکاری بەهای دیناری عێراقی چیتر خەڵکی هەرێم ناتوانێ بێموچە بێت، دەبێت ئەولەویەتی حکومەت دابینکردنی موچە بێ، دەبێت نەوت بکەنە قوربانی خەڵک."