گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بڕیارى نوێى سەندیکاى دەرمانخانەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزکردنەوەى دەرمان 

2020.12.21 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارى نوێى سەندیکاى دەرمانخانەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزکردنەوەى دەرمان 

ناس کورد- 

سەندیکاى دەرمانخانەکانى عێراق ڕایگەیاند، نوسراوێکیان بۆ ئەو خاڵە سنورییانە ڕەوانەکردووە کە دەرمانى لێوە هاوردە دەکرێت و داوا کراوە مامەڵەى کڕین بەدینارى عێراقى بکرێت نەک بەدۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موسەننا تائیى وتەبێژى سەندیکایى دەرمانخانەکانى عێراق (21ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بۆ پاراستنى بازاڕى دەرمان و هەروەها بۆ پاراستنى هاوڵاتیان لەگرانکردنى نرخەکان لەڕێگەى گەشەپێدانى پیشەسازى داو دەرمانى ناوخۆیى و هەروەها کەمکردنەوەى باج و ڕسوماتى گومرگییەوە دەبێت بۆ کەمکردنەوەى تێچووى دەرمانى هاوردەکراو.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لیژنەکانى گەڕان و پشکنین بۆ چاودێریکردنى دۆخەکە بەردەوام دەبێت سەربارى چاودێریکردنى نرخەکانى دەرمان بۆ ئەوەى چارەسەرێک دابنرێت بێ ئەوەى نرخەکانى بەرزبکرێنەوە.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، سەندیکا کار بۆ جێگرى نرخى بازاڕى دەرمانەکان دەکات و بەرزى ناکاتەوە بەتایبەت چارەسەرى نەخۆشیە درێژخایەنەکان و ئەو دەرمانانەى کە بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ بەکار دەهێنرێن.

 

تائیى باسى لەوەش کرد، کۆنترۆڵکردنى بازاڕى دەرمان لەڕێگەى ڕێکخستنى نرخە فەرمییەکانەوە دەبێت لەسەر ئەو دەرمانانەى کە لەدەرەوە هاوردە دەکرێن یاخود لەکارگە ناوخۆییەکانەوە دروستدەکرێن هەروەها لەرێگەى ئەو خاڵە سنورییانەوە کە دەرمانەکانى لێوە دەگاتە گەنجینەکان و جەخت لەوەش دەکاتەوە دەبێت دەرمانخانەکان پابەندى ئەو نرخ دانانە بن.

 

بەرپرسەکەى سەندیکاى دەرمانخانەکانى عێراق دەشڵێت، پێشتر نوسراوێکیان ڕەوانەى سەرجەم خاڵە سنورییەکانى فرۆشتنى دەرمان کردووە، مەرجى ئەوەیانداناوە کە دەبێت فرۆشتن بەدینار بکرێت نەک بەدۆلار و هەروەها نرخەکەشى بەرزنەکرێتەوە و ئەوەشى سەرپێچى بکات بەپێى یاسای سزا دەدرێت.