گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندان دژی نرخی دۆلار

خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد

2020.12.21 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندان دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەستیپێکرد

ناس کورد-

لەشاری کەرکوک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار  دەستپێکرد و هاووڵاتیان دەڵێن، ئەو ڕێکارە خەڵکی هەژار دەکات قوربانی و لە بەرژەوەندی حکومەتدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2020، بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دژی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار گردبوونەوە و داوایان کرد، نرخی دینار وەک پێشووتری لێبکرێتەوە.

 

بەشدارانی گردبوونەوەکە، دەڵێن، "ئەو ڕێکارەی حکومەتی عێراق گرتوویەتییەبەر لە بەرژەوەندی خۆیان و لە زیانی هاووڵاتیاندایە."

 

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوە چارەسەری گونجاو نییە کە حکومەتی عیراق گرتویەتییەبەر و دەستبردنە بۆ گیرفانی هاووڵاتیان، بۆیە دەبێت ڕێگەچارەی دیکە بدۆزرێتەوە کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان نەبێت.

 

بەهۆی کورتهێنانی داراییەوە لە بودجەی 2021دا حکومەتی عێراق بڕیاریدا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرزبکاتەوە بۆ 145 هەزار دینار، ئەوەش بۆ ئەوەی لە داهاتی نەوت کە بە دۆلار دەیفرۆشێت دینارێکی زیاتری دەستبکەوێت.