گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکانی کەشوهەوا

ئەگەرەکانی باران و بەفربارین بۆ سبەینێ سێشەممە

2020.12.21 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەگەرەکانی باران و بەفربارین بۆ سبەینێ سێشەممە

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە و باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرمی بەرەو نزمبوونەوە دەچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (دووشەممە 21ی کانوونی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، " نیوەرۆی سبەینێ سێشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و سەرەتا سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی دەگرێتەوە بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر و کەم و پروشەی بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکەدا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ١-٤ پلەی سلیزی."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، " لەکاتەکانی شەودا کاریگەری بارانبارین و بەفر بارین زیاتر دەبێت لەناوچەکەدا، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم بەگشتی ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو پلەکانی گەرما بەرێژەی ١-٢ سلیزی بەرزدەبنەوە، خێرای با مامناوەند دەبێت بەئاراستەی جیاجیا ٥-١٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ."

 

باسی لەوەشكردووە، "لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە 23ی کانوونی یەکەم، ئەگەری بەفر بارینی چڕ ھەیە لە سەنتەری بەشێک لەقەزاو ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک وەک ( ئامێدی ، سەرسنگ ، کانی ماسی ، دێرەلوک ، شیلادزێ و ھتد هەیە، لەسەنتەری شاری دھۆک و ناوچە نزمەکانی ناوچەکە کەش بارانبارین دەبێت .

 

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە: