گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى لە پەرلەمان نزیکبۆتەوە

2020.12.21 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى لە پەرلەمان نزیکبۆتەوە

ناس کورد- 

شەوى ڕابردوو ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى گفتوگۆیەکى چڕوپڕى لەسەر ڕەشنوسى پڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوو ئەنجامدا، ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر ئاستى خەڵک و پەرلەمان و زۆرینەى دەزگاکان ئەو پڕۆژە یاسایە ڕەخنەیەکى زۆرى لێ دەگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى (21ى کانوونى یەکەمى 2020) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە، دزەپێکردنى ڕەشنوسى پڕۆژە یاسای بودجەکە شڵەژانێکى گەورەى لەبازاڕەکاندا دروستکردووە بەوپێیەى چەند بڕگە و مادەیەکى مشتومڕێکى زۆرى دروستکردووە بەتایبەت لەسەر کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران و سەپاندنى باج و ڕسوماتى بەرز بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، شەوى رابردوو، داواکارییەک بەواژۆى 40 پەرلەمانتار بۆ بانگهێشتکردنى عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق پێشکەش کراوە و لەو بڕوایەدان ناوبراو شکستى هێناوە لەدۆزینەوەى چارەسەرى قەیرانى دارایى.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو پەرلەمانتارانە 10 خاڵى سەرپێچیان دیاریکردووە و داوایان کردووە بەپەلە دانیشتنێک بۆ لێپرسینەوە لەوەزیرى دارایى دیاری بکرێت.

 

لاى خۆشیەوە نەدا شاکر جەودەت ئەندامى لیژنەى ئابورى لەپەرلەمانى عێراق بەڕۆژنامەکەى وتووە، ڕەشنوسەکەى پڕۆژە یاسای بودجە کە دزەى پێکرا پێویستى بەکارى زۆرتر هەیە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە و هەروەها ڕەوانەکردنیشى پێویستى بەدوو مانگ هەیە هەموار بکرێتەوە پێش ئەوەى دەنگى لەسەر بدرێت.