گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوا لێدوانی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی دۆلار

2020.12.20 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوا لێدوانی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی دۆلار

ناس كورد-

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند دووجار تا ئێستا وەزارەتی دارایی قەرزی كردووە بەهۆی كەمی داهاتەوە لەئەنجامی كۆرۆنا و هەندێ رێوشوێنی راگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێكەوتەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مستەفا غالب مخیف لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی دەوڵەت (20 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" دیویەتی، روونیكردەوە پارەی نەوت دەچێتە هەژماری وەزارەتی دارایی لە بانكی ناوەندی، دانی بەوەشدا نا كە توێژە كۆمەڵایەتییە لاوازەكان زیانیان پێ دەگات لە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار.

 

پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەوەشی روونكردەوە بەرزكردنەوەی نرخ پاش مشتومڕ و گفتوگۆیەكی درێژ هاتووە، هەروەها باسی لەوەكرد دامەزراندنی سەردەمی خۆپیشاندانەكان هەڵاوسانی دروست كردووە لە مووچە و لە ساڵی 2014 دا بانكی نێودەوڵەتی داوایكردووە نرخی 100 دۆلار بەرز بكرێتەوە بۆ 1500 دینار.

 

مخیف ئەوەشی راگەیاند وەزارەتی دارایی بودجەی چاودێری كۆمەڵایەتی دووقات دەكاتەوە لە 2021، گفتی ئەوەشی داوە گومرگەكان بكاتە ئەلكترۆنی، هەروەها باج و گومرگ و مەزاتی دراو پێكەوە گرێ بدات لە رێگای پەیوەستەگی ئەلەكترۆنییەوە بۆ زیادكردنی داهات.

 

پارێزگاری بانكی ناوەندی، باسی لەوەشكرد هەرزانی نرخی دۆلار وڵاتانی دراوسێی والێكردووە چاو ببڕنە بازاڕی عێراق، وەك چارەسەری لێكەوتەكانیش بانكی ناوەندی سێ ترلیۆن دینار تەرخان دەكات بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین كە قەرزی بێ كەفیل لەخۆ دەگرێت تا 150 ملیۆن دینار بۆ كڕینی شوققە و خانوو لەپێناو جوڵاندنی بازاڕ.