ناس کورد-
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە شارى بەغدا ئاشکرایکرد، چەند موشەکێک نراون بە ناوچەى سەوزەوە و زیانێکى ماددى کەم بەر باڵیۆزخانەکە گەیشتوە و زیانى گیانى بەدواوە نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دواى هێرشە موشەکیەکەى شەوى یەکشەممە (20ى کانونى یەکەمى 2020) باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمى بەرگرى باڵێۆزخاکە ئۆتۆماتیکى کەوتوتە کار و بەرپەرچى موشەکەکانى داوەتەوە.
ڕونیشیکردوەتەوە، زیانێکى ماددى کەم بەر باڵیۆزخانەکە کەوتووە و زیانى گیانى بەدواوە نەبووە وبەپێى ڕاپۆرتەکانیش زیانى ماددى بەر هاوڵاتیانى نزیک باڵیۆزخانەکە گەیاندووە و ئەگەرى هەیە برینداریشى لێکەوتبێتەوە.
باڵێۆزخانەى ئەمریکا جەختیلەوەشکردوەتەوە، پێشتریش چەند جارێک وتومانە ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر دامەزراوە دبلۆماسیەکان پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتیەکانە و دەستدرێژیکردنە سەر سەروەرى عێڕاقە و داوا لە بەرپرسان دەکەین ڕێوشوێن بۆ ڕێگەگرتن لێیان بگرنەبەر و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانى بکەن.