گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرەو بازگەکان

پۆلیسى کەرکوک لەبارەى ’جوڵەى سوپا’ رونکردنەوە دەدات

2020.12.20 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى کەرکوک لەبارەى ’جوڵەى سوپا’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، سوپاى عێراق هاوشانى پۆلیس چووەتە بازگەکان بەڵام کۆنتڕۆڵى نەکردووە و چاوەڕوانى بڕیارى وەزارەتى ناوخۆن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عامر نورى وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک (20ى کانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "سوپا بازگەکانى کۆنتڕۆڵنەکردووە، بەڵام زیاتر بڵاوبوونەتەوە و هاتونەتە سەر شەقامەکان و سەرنجى خەڵکیان راکێشاوە".

 

وتیشى "بازگەکان ئێستاش بەدەست پۆلیسى کەرکوکەوەیە، سوپاش  هەر چییەک بکات دەیداتە دەست پۆلیس".

 

لەبارەى هۆکارى جوڵە و بڵاوبوونەوەى زیاترى سوپا بەرەو بازگەکان، عامر نورى رایگەیاند هۆکارەکەى نازانن و چاوەڕوانى بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى عێراقن لەو بارەیەوە.