گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى بەرزبونەوەى دۆلار 

ڕونکردنەوە لەبارەى گرانکردنى هێڵەکانى ئینتەرنێت دەدرێت 

2020.12.20 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوە لەبارەى گرانکردنى هێڵەکانى ئینتەرنێت دەدرێت 

ناس کورد- 

وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق ئاشکرایکرد، نرخى هێڵەکانى ئینتەرنێت بە گۆڕانى نرخى دراو ناگۆڕدرێت و مامەڵەمان بە دراوى ناوخۆییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەعد مەشهەدانى، وتەبێژى وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە (يەکشەممە، 20ى کانونى یەکەمى 2020)، کرێى ژێرخانى خزمەتگوزارى ئینتەرنێت وەک خۆیەتى و لە ئێستادا بە گۆڕینى نرخى دراوى بیانى ناگۆڕدرێت.

 

ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، چونکە ئێمە مامەڵەمان بە دراوى ناوخۆییە نەک دراوى بیانى و لەئێستا گۆڕانکارى بەسەردا نایەت و وەزارەت نرخەکانى ژێرخان و کرێى زیاد نەکردوە.

 

وەزارەتى دارایى عێراق نرخى 100 دۆلارى ئەمریکى گەیاندە 145 هەزار دینارى عێراقى و ئەوەش کاردانەوەى گەورەى دروستکردوە، هاوڵاتیانیش ترسى ئەوەیان هەیە شتومەک و کاڵا و نرخەکان زیاد بکرێن.