گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ژمارەى ئەو کۆمپانیا تورکییانە ئاشکرا کرا کە لە عێراق کاردەکەن 

2020.12.20 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى ئەو کۆمپانیا تورکییانە ئاشکرا کرا کە لە عێراق کاردەکەن 

ناس کورد-

باڵیۆزى عێراق لەتورکیا ئاشکراى کرد، قەبارەى ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکانى نێوان بەغدا و ئەنکەرە 16 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە، دەشڵێت، زیاتر لە 750 کۆمپانیاى تورکی لەعێراقدا کاردەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، حەسەن جەنابى باڵیۆزى عێراق لەئەنکەرە (20ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، یەکێک لەدەستکەوتەکانى سەردانەکەى شاندى حکومەتى عێراق بۆ ئەنکەرە ڕێککەوتن بوو لەکارکردنەوە بەڕێککەوتنى ساڵى 2009 کە بۆ سەردانیکردنى هاوڵاتیانى نێوان هەردوو وڵات ڤیزا هەڵگیراوە.

 

جەنابى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ساڵانە تورکیا پێشوازى لە ملیۆنێک و 300 هەزار گەشتیارى عێراقى دەکات و قەبارەى بازرگانى نێوان هەردوو وڵاتیش 16 ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە.

 

باڵیۆزى عێراق لەئەنکەرە ڕونیشى کردەوە، دەیان هەزار خوێندکارى عێراق لەقوتابخانەکانى تورکیادان و هەموو ئەوانەش سوودمەند دەبن بەگەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ساڵى 2009 کە ڤیزا هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

جەنابى دەشڵێت، بۆ جێبەجێکردنى تەواوى ڕێککەوتنەکەى نێوان شاندى عێراق و حکومەتى تورکیا بەتایبەت لەسەر کاروبارى فڕۆکەخانەکان و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و گەشتیارى لەمانگى کانوونى دووەمى داهاتوودا کۆبونەوەیەک دەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن لەنزیکترین ماوەدا بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.