ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، کەس نایەوێت لەگەڵ گەلدا ڕاستگۆ بێت و بەرپرسارێتى هەڵگرێت، من درۆ ناکەم و کورسى و پۆستەکەم و بردنەوەى هەڵبژاردن بەلامەوە گرنگ نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەراوێزى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021، (یەکشەممە، 20ى کانونى یەکەمى 2020) ئاماژەى بەوەدا، کەس نایەوێت لەگەڵ گەلدا ڕاستگۆبێت و بەرپرسیارێتى چاکسازییە بنەڕەتییەکانى ئابورى هەڵگرێت کە بە هەمیشەیى لەم قەیرانە ڕزگارمان دەکات.
ڕونیشیکردەوە، من درۆتان لەگەڵ ناکەم و پۆست و کورسى و بردنەوەى هەڵبژاردنم بەلاوە گرنگ نییە و دەمەوێت ڕاستگۆبم لەگەڵتان.
سەرۆک وەزیرانى عێراق باسى لەوەشکرد، لەگەڵتان دەمێنمەوە و کاردەکەین لەپێناو بەدیهێنانى چاکسازى ڕاستەقینە کە بمانبات بەرەو گەشەسەندنى ڕاستەقینە بەبێ دەستبردن بۆ هەژارەکان و بێبەشەکان.