گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’نیگەرانین’

لاهور شێخ جەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر ’گرژیی و ئاڵۆزیی’ خۆپیشاندانەکان ئاشکراکرد

2020.12.20 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى هەڵوێستى خۆى لەسەر ’گرژیی و ئاڵۆزیی’ خۆپیشاندانەکان ئاشکراکرد

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزیی خۆپیشاندانەکاندا نەبوون و نیگەرانن لە "بەلاڕێدابردنی" خۆپیشاندانەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەو وتانەى لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى لەمیانەى سەردانێکیدا هات بۆ لاى کەسوکارى ئەو کەسانەى لە خۆپیشاندانەکانى تەکیە و چەمچەماڵ و دوکان کوژراون.

 

لاهور شێخ جەنگى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "دوپاتمان کردەوە کە نیگەرانین لە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییان کە بۆ خستنەڕووی داوا ڕەواکانیان ئەنجامیاندا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "هەموو خۆپیشاندەران بە کەسوکاری خۆمان دەزانین و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ گرژیی و ئاڵۆزیی خۆپیشاندانەکاندا نەبووین و داوای هێمنی و دانبەخۆداگرتنمان لە هەموو لایەک کرد  تا ڕووداوی نەخوازراوی لێ نەکەوێتەوە و خوێنی کەس بە ناهەق نەڕژێت". 

 

لاهور شێخ جەنگى داوایکردووە، چیتر داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران پشتگوێ نەخرێت و حکومەتی هەرێم لە جیاتی تۆمەتبارکردنیان بەپەلە کار بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی و چەسپاندنی مافەکانیان بکات.

 

جەختیکردووەتەوە "پێویستمان بە هەڵوێست و بڕیاری سیاسییە و لەگەڵ لایەنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش هەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە لە پێناو نەهێشتنی هەژاری و بارگرانیی هاووڵاتییان". 

 

لاهور شێخ جەنگى دەشڵێت "لە بەغداش بە هەموو تواناوە کارمان کردوە و هەوڵمانداوە کە زەمینەیەکی گونجاو ساز بکەین بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١".