گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە’

مەسرور بارزانی داوا لەیونامی دەكات هەرێم و بەغدا بگەیەنێتە رێككەوتن

2020.12.20 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی داوا لەیونامی دەكات هەرێم و بەغدا بگەیەنێتە رێككەوتن

ناس کورد-

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم داواى لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد هەرێم و بەغدا بگەیەنێتە رێككەوتن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەسرور بارزانى (20 كانونی یەكەمی 2020) لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جینین هێنیس- پلاسخارت ئاماژەی بەوەداوە، "حکومەتی هەرێم هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی بەغدا نەهێشتووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور".

 

وتیشی "بەداخەوە بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان، کە لە مساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە. بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە رۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە رێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی شنگال کرایەوە، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە. سەرۆکی حکومەت داوای کرد، رێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، نەك تەنیا ئەنجامدانی هەندێك رێکاری رووکەش بێت.