گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خەرجی هێزە ئەمنییەكان تەنگ بە بودجەی عێراق هەڵدەچنێت

2020.12.20 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
خەرجی هێزە ئەمنییەكان تەنگ بە بودجەی عێراق هەڵدەچنێت

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكرد خەرجی دامەزراوە و وەزارەتە ئەمنییەكان لە عێراق لەپاش شەڕی داعش زیاتر لەجاران هەڵكشاوە و زیاتر بووە، هەندێ شیكاریش ئاماژە بەوە دەكەن تەنها  بودجەی حەشدی شەعبی لەشەش وەزارەتی خزمەتگوزاری زیاترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" دیویەتی (20 كانونی یەكەمی 2020) وەزیری دارایی عێراق عەلی عەلاوی هۆكاری هەڵئاوسانی بودجەی عێراقی گێڕایەوە بۆ هەڵكشانی بودجەی هێزە ئەمنییەكان كە لەدوای شەڕی داعش زیاتری كردووە.

 

لەلایەكیترەوە بەپێی شیكارێك كە شارەزای دارایی جەهانگیر گوڵپی كردوویەتی و "ناس كورد" دیویەتی لە پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021، بڕی ته‌رخانكراوه‌كان بۆ خه‌رجیی حه‌شدی شه‌عبی بە تەنها زیاتره‌ له‌ کۆی به‌شی پێنج وەزارەت كە بریتین لە (كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و كانزاكان، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، گواستنه‌وه‌، گه‌یاندن).

 

جێگەی ئاماژەیە چ لە عێراق و چ لەهەرێمی كوردستانیش بڕێكی زۆر لە خەرجی و بودجە بۆ هێزە ئەمنییەكانە و بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد" لە لیستی موچەی هەرێمی كوردستاندا لە كۆی دەوروبەری 702 هەزار فەرمانبەر دەوروبەری 335 هەزار پێشمەرگە و هێزی ناوخۆ و ئاسایش هەن.